به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی یادی ٨١ ساڵه‌ی حێزبی شیوعی عێراق و كوردستان

3y

رۆژی سێشه‌ممه‌ ٣١ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی له‌ هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان، حێزبی شیوعی كوردستان له‌ مه‌راسمێكدا یادی ٨١ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حێزبه‌كه‌ی كرده‌وه‌.
ئه‌و مه‌راسمه‌ كه‌ به‌ به‌شداری به‌شێك له‌ نوێنه‌ران و هه‌یئه‌تی حێزب و رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به‌ ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ی گیان به‌ختكردووان، ده‌ستی پێكرد. پاشان هاوڕێ گۆران له‌ لایه‌ن كومیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی شیوعیه‌وه‌ په‌یامێكی پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ كرد. له‌ درێژه‌دا مامۆستا “نه‌جم محه‌ممه‌د” سرودێكی پێشكه‌ش به‌ پێشمه‌رگه‌ گیان به‌ختكردووه‌كان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن “كومیته‌ی ناوه‌ندی” كۆمه‌ڵه‌وه‌ هه‌یئه‌تێك به‌شداری ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی كرد و په‌یامێكی به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ كرد. له‌ كۆتاییدا مه‌راسمه‌كه‌ به‌ پێشكه‌ش كردنی شێعر و سرودی شۆڕشگێڕانه‌ كۆتایی پێهات.