به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سم له‌ ده‌ماوه‌ند به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران

9
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌ماوه‌ند، رێوڕه‌سمێكیان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها به‌رز ڕاگرتنی یادی هاوڕێ فوئاد موسته‌فا سوڵتانی، به‌ڕێوه‌برد.
رێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگه‌یاندنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێبازی ئازادیی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. دواتر یه‌كێك له‌ به‌شداربووان له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆنه‌یه‌ و ته‌ئسیراتی و جگه‌وپێگه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. به‌دوایدا، سروودێكی شۆڕشگێڕانه‌ به‌ شێوه‌ی “كۆڕ” خوێندرایه‌وه‌. رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی میوه‌ و شیرینی و له‌ نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.