به‌ڕێوه‌چوونی رێپێوان له شاری‌ ئامه‌د بۆ پشتیوانی لە خه‌ڵكی مەهاباد

228y
رۆژی جومعه‌ ١٨ی مانگی گوڵان، بۆ پشتیوانی له‌ “فه‌ریناز خوسره‌وانی” و خه‌ڵكی ناڕازی شاری مهاباد له‌ شاری ئامێد ‌رێپێوانێك به‌ڕێوه‌چوو.له‌م رۆژه‌دا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخواز له‌ شاری ئامێدی كوردستانی توركیه‌ بۆ پشتیوانی و هاوپشتی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناڕازی شاری مهاباد و هه‌روه‌ها مه‌حكوم كردنی كوژرانی فه‌ریناز‌ خوسره‌وانی، رێپێوانێكیان به‌ڕێوه‌برد و خوازیاری ناساندن و سزادانی سه‌به‌بكارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته بوون.