به‌ڕێوه‌چوونی سێ كۆبوونه‌وه‌ی هاوكات له‌به‌رده‌م مه‌جلیس

503
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران، موره‌بیانی پێش ده‌بستانی و كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی، به‌ شێوه‌ی هاوكات، له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
٥٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی خانه‌نشینكروی سه‌نعه‌تی فولاد له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌دا خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی بیمه‌ییان و په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان بوون. موره‌بیانی پێش ده‌بستانیش وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌همیه‌به‌ندی جینسی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئازموونی ئێستخدامی وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به‌م بابه‌ته‌ بوون. ئه‌م موره‌بیانه‌ له‌ یه‌كساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ئێستخدامیان، چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و مانگرتنیان وه‌ڕێخستووه‌ و خوازیاری ئێستخدام له‌ وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشن. هه‌روه‌ها ٨٠٠ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی به‌رقی مه‌نته‌قه‌یی ئۆستانه‌ جیاجیاكانی ئێران، به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی ئێستخدامیان له‌ قه‌راردادیه‌وه‌ بۆ په‌یمانی و لابردنی هه‌ڵاواردن له‌ نێوان هێزه‌ قه‌راردادی و په‌یمانییه‌كانن.