بە ھاوکاری هه‌ڵسووڕاوانی مەدەنی و مافی منداڵان فێستیڤاڵی کۆلارەکان کە بە گەرمی لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێكرا، لە شاری بانە به‌ڕێوه‌چووه.
رۆژی شەممەی ئه‌م هه‌فته‌یه بە ھەوڵ و ھاوکاری هه‌ڵسووڕاوانی مافەکانی منداڵان و چالاکانی مەدەنی شاری بانە، لە پارکی دوکانی ئەو شارە فێستێڤاڵی كۆلارەکان بۆ منداڵان بەرێوەچووە و بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارە تێدا بەشداربوون. جێگای ئاماژەیە کە ئەم فێستیڤاڵە بووە جێگای دڵخوشی منداڵان و به‌ره‌وڕووی پێشوازی گه‌رمی خەڵکی شاری بانەش بۆوه.