به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی پشتیوانی له‌ كۆبانی له‌ وڵاتانی جیهان

607
له‌ ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، سه‌دان كۆبوونه‌وه‌ و رێپێوان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كۆبانی و به‌ داواكاری نوێژنكردنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی رۆژی جیهانی كۆبانی، خه‌ڵك له‌ زیاتر له‌ ٤٠ وڵاتی جیهانی و سه‌دان شاری دیكه‌ رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و جارێكی دیكه‌ پشتیوانی خۆیان له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵكی كۆبانی راگه‌یاند. به‌رینترین كۆبوونه‌وه‌كان له‌ وڵاتانی ئوروپایی بوو. زۆرترین كۆبوونه‌وه‌كان له‌ ئیتالیا و ئاڵمان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان كۆنسێرت، سمینار و كۆبوونه‌وه‌گه‌لێك به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری بۆ نوێژنكردنه‌وه‌ی كۆبانی به‌ڕێوه‌چوو.