رۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی گوڵان، به بۆنه‌ی ١١٧هه‌مین ساڵڕۆژی رۆژنامه‌گه‌ری كوردی، له لایه‌ن “رێكخراوی مێترۆ بۆ داكۆكی كردن له مافی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان”، مه‌راسمێك به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م مه‌راسمه له قاوه‌خانه‌ی كولتووری شاری سلێمانی و به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رۆژنامه‌نووسانی ناسراوی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. له‌درێژه‌ی ئه‌م مه‌راسمه‌دا، سه‌نته‌ری مێترۆ و به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان، ره‌خنه‌یان له توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسانی هه‌رێمی كوردستان گرت و ئه‌م كرده‌وه‌یان به توندی مه‌حكوم كرد.