سه‌عات ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی مه‌ی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٢ی مانگی گوڵان، هاوكات له‌گه‌ڵ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری قوربانیان و گیان به‌ختكردووانی كۆبانی، كۆنفڕانسی بازسازی كردنه‌وه‌ی كۆبانی له شاری دیاربه‌كری توركیه، كاره‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد. ئه‌م كۆنفڕانسه كه به به‌شداری سه‌دان كه‌س له نوێنه‌رانی ئه‌حزاب و رێكخراوه سیاسییه‌كان، رێكخراوه دیمۆكراتیك و داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ پێكهات، به سوخه‌نڕانی “فورات ئانلی” شاره‌داری دیاربه‌كر، درێژه‌ی كێشا. پاشان “ئه‌نوه‌ر موسلیم” سه‌رۆكی كانتۆنی كۆبانی سه‌باره‌ت به خۆڕاگری كۆبانی و چاوه‌ڕوانی له كۆنفڕانسی بازسازی، سوخه‌نڕانی كرد. “حهتیب دجله” سه‌رۆكی هاوبه‌شی كۆنگره‌ی دیمۆكراتیك، سوخه‌نڕانی دواتری ئه‌م كۆنفڕانسه بوو. پاشان “ئایشه عه‌بدوڵڵا” سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری خۆڕاگری كۆبانی و تهوهقوعاتێك كه له‌م كۆنفرانسه هه‌یه، قسه و باسێكی ئیرائه دا. یه‌كێكی دیكه له سوخهنڕانانی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌م كۆنفرانسه هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران) بوو. ناوبراو له قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی خۆڕاگری كۆبانی، كاریگه‌ری ناوچه‌یی و جیهانی و پشتیوانی هاوڵاتیانی كوردستانی ئێران قسه و باسی كرد. هه‌روه‌ها له درێژه‌دا باسی له ئاماده‌گی و پشتیوانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی كوردستانی ئێران له بازسازی كردن و دووباره بونیات نانه‌وه‌ی كۆبانی كرد. ئه‌م كۆنفڕانسه رۆژی یه‌كشه‌مه‌ش درێژه‌ی كێشا.