به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕێك بۆ رێزگرتن له‌ گیانبه‌ختكردووان و بریندارنی ئه‌م دواییانه‌ی كۆبانی

60
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١١ی مانگی پوشپه‌ڕی ١٣٩٤، به‌ به‌شداری حێزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كورستان، كۆڕێكی رێزگرتن و یاد كردن له‌ گیانبه‌ختكردووانی هێرشی ئه‌م دواییانه‌ی هێزه‌كانی داعش بۆسه‌ر شاری كۆبانی به‌ بانگه‌وازی “نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێموكراتی كانتۆنه‌كانی رۆژئاوا”‌، له‌ هۆڵی هۆتێل پاڵاسی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.له‌م كۆڕه‌دا، هاوڕێ “ئه‌حمه‌د ساڵحی” نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه‌ وێڕای سه‌رخۆشی كردن له‌ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، خۆڕاگری و تێكۆشان و فیداكاری كچان و كوڕانی كۆبانی به‌رز نرخاند و پشت به‌ستن به‌ خۆی و هێزه‌كانی خۆڕاگری كۆبانی له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی كۆبانی و هه‌موو ناوچه‌كه‌، ناولێبرد و ئه‌م هۆكاره‌ی به‌ ته‌نیا هۆكار بۆ پاشه‌كشه‌ كردن و شكست دانی هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌وانه‌ رژیمی كۆماری ئیسلامی ناولێبرد.