لە درێژەی مانۆرە نیزامیەکانی ھێزەکانی رژیم لە شارەکانی کوردستان، ئەمجارە لە شارەکانی سەقز و کامیاران مانۆڕێکی نیزامی بەرێوەچووه.
بە پێی ھەواڵە بڵاوکراوەکان، مانۆرێکی نیزامی دو رۆژە لە ناوچهی سەقز بە بەشداری ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی رژیم لە ژێر ناوی گوردانی عاشورا لە رۆژەکانی ١٣ و ١٤ی مانگی خهزهڵوهر بەرێوەچووه. ھەروەھا لە شارەکانی سەحەنەی سەر بە ئۆستانی کرماشان و ھەورەھا لە شاری کامیارانیش مانۆرێکی دیکەی نیزامی ھێزەکانی رژیم بەڕێوەچووە كه ئەمە نیگەرانی هاوڵاتیانی ئهو شارانهی لێكهوتۆتهوه