به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی له‌ شاری وان ی توركیه‌

272y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ شاری “وان”ی توركیه‌، بۆ رێزگرتن له ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی‌ رۆژی جیهانی كرێكار، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سیاسی له‌ شاری “وان”ی توركیه‌، رێزیان له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار و رۆژ هاوپشتی چینی كرێكار گرتووه‌. سوخه‌نڕانی ئه‌م مه‌راسمه‌ وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه، له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو كرێكاران و بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی زیندانی هاوده‌ردی و هاوپشتی خۆیان راگه‌یاند‌.