به پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، رۆژی جیهانی كرێكار به به‌شداری ٥٠ كه‌س له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری “ئه‌ندیمێشك”، به‌ڕێوه‌چوو.له‌م مه‌راسمه‌دا، مێژووی رۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه‌وه خوێندرایه‌وه و له درێژه‌دا، یه‌كێك له هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، وێڕای پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه به ته‌واوی كرێكاران، له‌سه‌ر بارودۆخی كرێكاران له ئێران قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. ئه‌م مه‌راسمه له كۆتاییدا به خوێندنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به داخوازی و مه‌زایاكانی كرێكاران، پاش دوو ساعه‌ت كۆتایی پێهات.