رۆژی شه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، مه‌راسمی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رم و رێزلێنان له هاوڕێ “عه‌بدوڵڵا به‌یگزاده”، به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه، دۆستان و بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا، هه‌ڵسووڕاوانی سیاسی چه‌پ و كۆمۆنیست، نوێنه‌رانی ئه‌حزاب و رێكخراوه سیاسییه‌كان، له شاری “كۆپنهاگ”ی دانمارك به‌رێوه‌چوو.مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستیپێكرد و به ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێ عه‌بدوڵڵا و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردوانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم، درێژه‌ی كێشا. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شیعرێك له لایه‌ن هاوڕێ “ئه‌سعه‌د روسته‌می” موجری به‌رنامه‌كه، شكێندرا. دواجار هاوڕێ “سه‌لاح مازوجی” ده‌بیری كومیته‌ی ئیجرایی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، بۆ رێزگرتن له ژیان و خه‌بات و تێكۆشانی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا، قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا هاوڕێ “كاوه ئه‌حمه‌دی” به‌م بۆنه‌وه پارچه شیعرێكی خوێنده‌وه. له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا هاوڕێ “فه‌رهاد شه‌عبانی”، سه‌باره‌ت به ژیانی پڕ له شانازی و خه‌باتی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. سوخه‌نڕانی دیكه‌ی ئه‌م مه‌راسمه، هاوڕێ “فه‌راسه‌ت ساڵحی” یه‌كێك له هاوڕێیانی قه‌دیمی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا و بنه‌ماڵه خهباتكارهكهی بوو. له‌م مه‌راسمه‌دا ژماره‌یه‌ك له ئه‌حزاب و رێكخراوه سیاسییه‌كان به بۆنه‌ی گیانبه‌ختكردنی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا، سوخه‌نڕانیان كرد و یان په‌یامی سه‌ره‌خۆشی و هاوده‌ردیان ناردبوو. له به‌شێكی تری ئه‌م مه‌راسمه‌دا، “گولرێز، به‌یان و نی‌نا، منداڵه‌كانی هاوڕێ عه‌بدوڵڵا وێرای ده‌ستخۆشی له به‌شدار بووان، رێزیان له یاد و بیره‌وه‌ری باوكی تێكۆشه‌ر و كۆمۆنیستیان گرت. له كۆتاییدا، هاوڕێ “گه‌وهه‌ر مێعمارزاده” هاوسه‌ر و هاوسه‌نگه‌ری هاوڕێ عه‌بدوڵڵا، له به‌شداری گه‌رم و گوڕی ئاماده بووان و هاوده‌ره‌دی و پشتیوانیان، ده‌ستخۆشی كرد.