رۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی مارس مه‌راسمی رێزگرتن له رۆژی جیهانی ژن به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و لایه‌نگران و ئه‌ندامانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه له شاری “ئێسپۆ”ی فه‌نلاند به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م مه‌راسمه به بانگه‌وازی كومیته‌ی فه‌نلاند حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له دوو به‌شی سیاسی و هونه‌ری به‌ڕێوه‌چوو. مه‌راسمه‌كه به به‌خێرهاتنی میوانه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسمه‌كه “ئاره‌زوو نه‌زه‌ری و نه‌جمه شه‌ریفی” و سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستیپێكرد. پاشان ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سۆسیالیزم راگه‌یه‌ندرا. دواتر “مه‌رزیه نه‌زه‌ری” له لایه‌ن حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، “كریستینا سیموه” به نوێنه‌رایه‌تی له حیزبی كۆمۆنیستی سپانیا و “تینا سانبری” له حیزبی كۆمۆنیستی فه‌نلاند قسه و باسێكیان به‌م بۆنه‌وه پێشكه‌ش كرد. له نێو به‌رنامه‌كه‌دا، تراكت و پارچه شێعرگهلێك له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانه‌وه خوێندرایه‌وه. مه‌راسمه‌كه به به‌رنامه‌ی هونه‌ری كه به گۆرانی شاد له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان “ئاكۆ له‌كی، دیلان، ره‌حیم، شۆڕش و كه‌ماڵ كه‌ریمیان” به‌ڕێوه‌چوو، كۆتایی پێهات.