به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌راسمی رۆژی جیهانی ژن له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئینسانه ئازادیخواز و داكۆكیكارانی به‌رابه‌ری ژن و پیاو به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیوناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. بێده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه شكێندرا. دواتر دوو كه‌سی دیكه له به‌شداربووان سه‌باره‌ت به رۆژی جیهانی ژن چه‌ند كۆپله شێعریان پێشكه‌ش كرد. پاشان یه‌كێك له ژنانی به‌شدار له مه‌راسمه‌كه سه‌باره‌ت به مێژووی رۆژی ژن و ده‌ور و نه‌خشی ژنان له كۆمه‌ڵگا و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌گه‌ڵ باقی بزووتنه‌وه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان قسه و باسی كرد. مه‌راسمه‌كه به بڵاو كردنه‌وه‌ی گوڵ و شیرینی، له نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات. شایانی باسه ئاماده‌بووان، پشتیوانی خۆیان له رێگای ده‌نگدان به بڕیارنامه‌ی مه‌راسمه‌كانی ٨ی مارس له شاره‌كانی سه‌قز و مه‌هاباد راگه‌یاند.