به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی جیهانی ژن له‌ ئاڵمان

579t

رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، مه‌راسمێك به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن له‌ لایه‌ن ژنان و پیاوانی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب و ئازادیخواز له‌ شاری “كۆڵن” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی ئاڵمان، ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ كۆپله‌شێعرێك له‌ لایه‌ن “موژده‌” و موسیقای “سانان” ده‌ستیپێكرد. به‌رنامه‌كه‌ به‌ زمانه‌كانی كورد و فارسی له‌ لایه‌ن موجریانی رێوڕه‌سمه‌كه‌ “روناك و موژده‌” ئیجرا كرا. هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌دا په‌یامی ئه‌و حێزب و كه‌سایه‌تییه‌ چه‌پ و كۆمۆنیستانه‌ی كه‌ گه‌یشتبوونه‌ ده‌ست به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌راسمه‌كه‌، له‌ لایه‌ن “سه‌حه‌ر فه‌رجاد” به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی كۆڵن خوێندرایه‌وه‌. به‌شی كۆتایی مه‌راسمه‌كه‌، جه‌ژن و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو كه‌ تا دره‌نگانێكی شه‌و درێژه‌ی كێشا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →