به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه ١١ی گوڵان، به به‌شداری ده‌یان كه‌س له كرێكاران و ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ریخواز، مه‌راسمی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له شاری بۆكان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م مه‌راسمه به راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و ئازادی و سوسیالیزم، ده‌ستیپێكرد. پاشان به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ، سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ئیجرا كرا. دواتر یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م مه‌راسمه، سه‌باره‌ت به مێژووی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و بارودۆخی ئێستای چینی كرێكار و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری قسه و باسی كرد. پاشان له‌سه‌ر رێكخستنی چینی كرێكار و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌م رۆژه، باسی ئازاد كرا. له كۆتاییدا مه‌راسمه‌كه به شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا به بڵاو كردنه‌وه‌ی میوه و شیرینی درێژه‌ی كێشا. شایانی باسه له ماوه‌ی ئه‌م مه‌راسمه‌دا چه‌ند كۆپله شیعری شۆڕشگێڕانه و كرێكاریش خوێندرایه‌وه كه حاڵ و هه‌وایه‌كی تایبه‌تی به مه‌راسمه‌كه به‌خشی.