به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك له شاری سه‌قز، رێزیان له رۆژی جیهانی ژن گرت.
مه‌راسمه‌كه سه‌عات ٤ی دوانیوه‌ڕۆ به راگرتنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانبازی ژنان و پیاوانی شۆڕشگێڕ له رێگای نه‌هێشتنی سته‌م و هه‌ڵاواردن له‌سه‌ر ژنان ده‌ستیپێكرد. پاشان موجری به‌رنامه‌كه، كورته‌یه‌ك له مێژووی ٨ی مارسی پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه چه‌ند وتارێك سه‌باره‌ت به موبارزاتی به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بانه‌ی ژنان له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خوێندرایه‌وه. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی ئێستا قسه و باسێكی كرد. له ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا چه‌ندین پارچه شێعر به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن چه‌ند كه‌س له به‌شداربووانه‌وه خوێندرایه‌وه. دواتر بڕیارنامه‌یه‌ك كه ١٦ به‌ندی هه‌بوو، خوێندرایه‌وه و له لایه‌ن به‌شداربووانی مهراسمهكهوه په‌سه‌ند كرا. ئه‌م مه‌راسمه تا سه‌عات ٦ی دوانیوه‌ڕۆ درێژه‌ی كێشا و له نێو شادی و خۆشی ئاماده‌بووانه‌وه كۆتایی پێهات.