به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له ستكهۆڵم

317t

ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی سوئێد، رۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی رێبه‌ندان، مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری ستكهۆڵم به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئه‌ندامان، دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و نوێنه‌رانێك له‌ ئه‌حزاب و جه‌ریاناتی سیاسی، به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستیپێكرد و دواتر له‌ كۆپله‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن هاوڕێ “حه‌مه‌ی كه‌ماڵی” خوێندرایه‌وه‌. هاوڕێ “سه‌لاح مازووجی”، ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌، قسه‌ و باسێكی سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی جیهان و به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشكه‌ش كرد. پاشان یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی حێزبی چه‌پی سوئێدیش به‌م بۆنه‌وه‌ قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. به‌شی دووهه‌می مه‌راسمه‌كه‌، به‌رنامه‌ی هونه‌ریی بوو كه‌ تا دره‌نگانێك له‌ شه‌و له‌ نێوان شادی و خۆشحاڵی به‌شداربووان درێژه‌ی كێشا