به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ٤ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی مانگ رێبه‌ندان ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به بۆنه‌ی رێزگرتن له ٢٦ی رێبه‌ندان له ده‌وروبه‌ری شاری ده‌ماوه‌ند مه‌راسمێكی شكۆداریان به‌ڕێوه‌برد.
مه‌راسمه‌كه به سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد. پاشان بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م هاوڕێیانی تێكۆشه‌ری كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگیه‌كه به سرودێك شكێندرا. دواتر هاوڕێیان به‌م بۆنه‌وه روو له میوانان كه له شاره‌كانی تاران و شوماڵهوه هاتبوون، له‌سه‌ر گرینگی ئه‌م رۆژه مێژووییه قسه و باسیان كرد. پاشان مه‌راسمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سرود و بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی له نێو شادی و خۆشحاڵی به‌شداربووان كۆتایی پێهات. پێویسته بوترێت كه شوێنی ئه‌م مه‌راسمه به ئاڵای سور و تراكتی ته‌بلیغی رازابۆوه.