سه‌عات ٨ی شه‌وی رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی مانگی رێبه‌ندان، له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێ گیان به‌ختكردوو “فواد موسته‌فا سۆڵتانی”، مه‌راسمی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ره‌تا بڕیار بوو سه‌عات ٤ی دوانیوه‌ڕۆ ئه‌م مه‌راسمه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به هۆی كه‌ش و هه‌وای توندی ئه‌منیه‌تی مه‌راسمه‌كه بۆ سه‌عات ٨ی شه‌و دواخرا. ئه‌م مه‌راسمه كه به به‌شداری ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاوڕێیان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد. دواتر بۆ رێزگرتن له یادبیرهوهی سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگیه‌كه به پارچه شێعرێك شكێندرا. له درێژه‌دا چه‌ند كه‌س له هاوڕێیان كه دوو كه‌سیان هاوڕێی ژن بوون، سه‌باره‌ت به مێژووی كۆمه‌ڵه و هه‌روه‌ها رۆڵی كۆمه‌ڵه له به‌شداری پێكردنی ژنان له ریزی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ها جێگه و پێگه‌ی ژنان له‌م حێزبه، قسه و باسیان كرد. دواتر سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناله‌باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگای ئێران و چالاكی زیاتری هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه و به‌شداریان له نێو رێكخراوه كرێكارییه‌كان، ئاماژه كرا و له‌سه‌ر گوشاری رژیم بۆ سه‌ر هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریش قسه و باس كرا. دواتر مه‌راسمه‌كه به وتنی دروشمی بژی كۆمه‌ڵه و بژی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی ئازادی به‌رابه‌ری حكومه‌تی كرێكاری و دیكله‌مه كردنی كۆپله شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له هاوڕێیانه‌وه، له نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات. شایانی باسه كه شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كه به پلاكارد و ئاڵای سوور به دروشمی “بژی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه، بژی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، بژی ئازادی، به‌رابه‌ری حكومه‌تی كرێكاری” رازابۆوه.