به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ هوله‌ند

365t

رۆژی شه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی رێبه‌ندان، مه‌راسمی رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌ به‌ به‌شداری میوانان، نوێنه‌ری لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، كادر و پێشمه‌رگه قه‌دیمیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و بنه‌ماڵه‌كانیان له‌ شاری “رۆتێردام”ی هوله‌ند به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ــــ واحێدی هوله‌ند، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌عات ٣ی دوانیوه‌ڕۆ به‌ راگه‌یاندنی لیستی به‌رنامه‌كان له‌ لایه‌ن موجریان “یوسف عه‌لیپوور و سه‌یران ئیبراهیمی” و به‌خێرهاتنی میوانان و ئاماژه‌یه‌كی كورت به‌ زه‌رووره‌تی ئاشكرا بوونی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه‌ ده‌ستیپێكرد. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم درێژه‌ی كێشا. بێده‌نگیه‌كه‌ به خوێندنه‌وه‌ی‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن هاوڕێ “فه‌رهاد مه‌جیدی” شكێندرا. پاشان هاوڕێ “حه‌سه‌ن ره‌حمان په‌نا” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وێڕای رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری هاوڕێ گیان به‌ختكردوو “حه‌مه‌ حوسێن كه‌ریمی” و سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی، سپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی خۆڕاگری و موقاوه‌مه‌تی بنه‌ماڵه‌ ئازیزه‌كانیان كرد. ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌كانیدا، له‌سه‌ر بارودۆخی جیهان، ناوچه‌كه‌، ئێران و كوردستان له‌وانه‌ هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ سیاسییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی “كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد” و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ كوردستانی ئێران قسه‌ و باسی كرد. له‌ درێژه‌دا “په‌ریسا كوڵاه‌قووچی” شێعرێكی پێشكه‌ش كرد. پاشان په‌یامی چه‌ندین سازمان و حیزب و یه‌كیه‌تی ژنان و مێزی كتێبی ئامستردام كه‌ نوێنه‌ره‌كانیان له‌ مه‌راسمه‌كه‌دا به‌شدارییان كردبوو، خوێندرایه‌وه‌. به‌شی دووهه‌م و كۆتایی مه‌راسمه‌كه‌، شایی و هه‌ڵپه‌ركێ به‌شداربووان بوو كه‌ تا سه‌عات ٦ی دوانیوه‌ڕۆ درێژه‌ی كێشا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →