به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئه‌وێهه‌نگ

 

392t

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه‌ مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد. پاشان به‌شداربووان بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیان راگرت. بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ پارچه‌ شێعرێك شێكندرا. پاشان یه‌كێك له‌ به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ مێژووی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌روه‌ها رۆژی ٢٦ی رێبه‌ندان سوخه‌نڕانی كرد. مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات. له‌ درێژه‌ی رێزگرتن له‌ رۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ، له‌ ماوه‌ی شه‌ودا له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كانی ئه‌و ئاواییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پایه‌گاكانی سپا و هێزی ئینتزامی له‌ لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ئاگرێكی گه‌وره‌ هه‌ڵكرا كه‌ له‌ دووره‌وه‌ به‌ باشی ده‌بینرا. هه‌روه‌ها له‌ پاڵ ئاگره‌كه‌ ئاڵایه‌كی سووری گه‌وره‌ش هه‌ڵكرابوو كه‌ هێزه‌كانی رژیم به‌ هیوای ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئاگره‌كه‌یان هه‌ڵكردبوو، ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و شوێنه‌كه‌ رۆشتوون، به‌ڵام ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ئاگره‌كه‌ خامۆش بكه‌ن و به‌ره‌و پادگانه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه‌. ئاگره‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات هه‌ڵكرابوو كه به‌ره‌وڕووی‌ شادی و خۆشحاڵی خه‌ڵكی ئاوایی بۆوه‌. شایانی باسه‌ كه‌ دوو پلاكاردی گه‌وره‌ش كه‌ دروشمی “بژی ٢٦ی رێبه‌ندان، بژی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران”ی له‌سه‌ر نووسرابوو، له‌ نێو ئاوایی هه‌ڵوه‌سرابوو كه‌ هێزه‌كانی رژیم كۆیان كرده‌وه‌