كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی ئینگلیس، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ره‌شه‌ممه، بۆ رێزگرتن له رۆژی كۆمه‌ڵه مه‌راسمێكی له شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م مه‌راسمه له لایه‌ن هاوڕی “ئه‌ڵماس فه‌رزی” به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كه به سرودی ئه‌نترناسیۆنال و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. دواتر هاورێیان “رۆزا و سیروان” له كارگه‌ی هونه‌ریی “په‌رتۆ” به هاوكاری “گۆران” سرودی “ئاسۆی سووری سوسیالیزم”یان پێشكه‌ش كرد. پاشان هاوڕی “سه‌لاح مازوجی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه و ده‌بیری ئیجرایی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌م په‌یوه‌نده‌دا قسه و باسێكی ئێرائه دا. به‌شی كۆتایی مه‌راسمه‌كه به‌رنامه‌ی هونه‌ری بوو كه تا دره‌نگانێكی شه‌و له نیۆ شادی و خۆشی به‌شداربووان درێژه‌ی كێشا.