به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو،شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی رێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له ئاوایی “ئه‌وێهه‌نگ”، به بۆنه‌ی رۆژی “كۆمه‌ڵه” مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ به بۆنه‌ی رۆژی كۆمه‌ڵه له به‌رزاییه‌كانی نزیك به شاری سنه ئاگریان كرده‌وه و له نێو ئه‌م ئاواییه‌دا ئاڵاێكی گه‌وره‌ی سووریا‌ن له ژێر ناوی “بژی ٢٦ی رێبه‌ندان، بژی كۆمه‌ڵه و بژی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران”، دامه‌زراند. شایانی باسه ئه‌م مه‌راسمه كه به شادی و خۆشحاڵی به‌شدار بووان به‌ڕێوه‌چوو، دواتر به‌ره‌وڕووی ده‌خاڵه‌تی ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی رژیم بۆوه و ئاڵاكان كۆكرایه‌وه