به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ بانه‌

7
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ بانه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد. پاشان بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. دواتر یه‌كێك له‌ به‌شداربووان له‌م پێوه‌نده‌دا سوخه‌نڕانی كرد و سه‌باره‌ت به‌ مێژووی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و تایبه‌تمه‌ندی و فیداكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، قسه‌ و باسی كرد. دواتر سه‌باره‌ت به‌م رۆژه‌ باسی ئازاد له‌وانه‌ وه‌زعیه‌تی ناله‌باری ئابوری ئێران، بارودۆخی جیهان و ناوچه‌كه‌، هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی توركیه‌ باسی ئازاد كرا. شایانی باسه‌ له‌ ماوه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا سرود و دروشمی شۆڕشگێڕانه‌ش خوێندرایه‌وه‌.