به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ تاران

11
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌ تاران، مه‌راسمی ٣١ی جۆزه‌ردانی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم و ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران ده‌ستی پێكرد و به‌ خوێندنی چه‌ند كۆپله‌ شێعر و سرودی شۆڕشگێڕانه‌، درێژه‌ی كێشا. دواتر كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ خوێندرایه‌وه‌. پاشان له‌سه‌ر مه‌سائێلی سیاسی رۆژ و رۆڵ و جێگا و پێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، باسی ئازاد كرا. ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی شیرینی و له‌ نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان، كۆتایی پێهات. شایانی باسه‌ شوێنی ئه‌م مه‌راسمه‌، به‌ نووسراوه‌ و پلاكاردی تایبه‌ت به‌م رۆژه‌ رازێندرابۆوه‌.