به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ سنه‌

1
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك، رێزیان له‌ رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ گرت.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌ره‌تا مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیانیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگیان راگرت. دواتر یه‌كێك له‌ به‌شداربووان كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ٣١ی جۆزه‌ردان رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خوێنده‌وه‌. پاشان چه‌ند كۆپله‌ شێعر و سرود له‌ لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. به‌شدار بووانی ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ درێژه‌دا له‌سه‌ر رێگای هاوڕێیانی گیان به‌ختكردوو و سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌، پێداگریان كرد و په‌یمانیان نوێ كرده‌وه‌.