به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی رێزگرتن له‌ شاهرۆخ زه‌مانی له‌ فه‌نلاند

893
به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی فه‌نلاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ره‌زبه‌ر مه‌راسمێك بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری شارۆخ زه‌مانی له‌ شاری هێلسێنكی فه‌نلاند به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌لایه‌ن كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر كه‌ پێكهاتبوون له‌: “حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، حێزبی كۆمۆنیست كرێكاری ـــ حێكمه‌تیست و حێزبی كۆمۆنیست كرێكاری كوردستان” به‌ڕێوه‌چوو. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری كرێكاری خه‌باتكار و بوێری بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ئێران شاهرۆخ زه‌مانی و سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد. له‌م مه‌راسمه‌دا سوخه‌نڕانان سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تی خه‌باتكاری شاهرۆخ زه‌مانی و شێوازی قه‌تڵی شاهرۆخ له‌ زیندانی ره‌جایی شار له‌ لایه‌ن رژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها رێگاكانی دیكه‌ی رژیمی دژه‌ كرێكاری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و بێ ئێعتبار كردنی ئه‌وان له‌ كۆمه‌ڵگا سوخه‌نڕانی كرا. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی چینی كرێكار وه‌ك ته‌نیا رێگایه‌ك بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ رژیمی كۆماری ئیسلامی پێداگریان كرد.