به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزب له‌ شاری سنه‌

383
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سنه‌ به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد. به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری شاری سنه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستیپێكرد. دواتر بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای سوسیالیزم و به‌رابه‌ری، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. پاشان یه‌كێك له‌ به‌شداربووان به‌ سوخه‌نڕانی به‌م بۆنه‌وه‌ و له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مێژوو و رۆڵ و پێگه‌ی حێزب، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی سرودی شۆڕشگێڕانه‌ و شیرینی، له‌ نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.