به پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی فه‌نلاند، رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه مه‌راسمێك به بۆنه‌ی ٣٢ه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له فه‌نلاند به‌ڕێوه‌چوو. مه‌راسمه‌كه به سرودی ئه‌نترناسیوناڵ و ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستیپێكرد. بێده‌نگیه‌كه به سرودێكی شۆڕشگێڕانه له لایه‌ن گروپی موزیكی “موكریان” شكێندرا. پاشان هاوڕێ “مه‌رزیه نه‌زه‌ری” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له پێوه‌ند گرینگی پێكهێنانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها بارودۆخی ئێستای جیهان سوخه‌نڕانی كرد. مه‌راسمه‌كه له نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.