به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی جومعه ٢٩ی مانگی ره‌شه‌ممه، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان مه‌راسمی نه‌ورۆزیان به‌ڕێوه‌برد.
له چوارڕای بایه‌وه تا مه‌یدانی فه‌رمانداری قه‌دیم، خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان به‌تایبه‌ت لاوانی تینووی عه‌داڵه‌ت و ئازادی به هه‌ڵكردنی چه‌ند ئاگری گه‌وره و بچووك له ناوه‌ڕاستی شه‌قامه‌كان پێشیان به هاتووچۆی ئۆتۆمۆبیله‌كان گرت و شه‌قامه‌كانیان به‌ست. هێزه سه‌ركوتگه‌ره ئینتزامیه‌كانی رژیم و لیباس شه‌خسیه‌كان له نێو خه‌ڵكدا له حاڵی گه‌شت زهنی بوون. چه‌ند كه‌س له هێزه ئیتلاعاتی و لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیم به چه‌ند دوربین سه‌رقاڵی وێنه‌هه‌ڵگرتن له خه‌ڵك بوون تا به خه‌یاڵی خۆیان كه‌ش و هه‌وای ترس و وهحشتیان پێكهێنابێت. به‌ڵام خه‌ڵكی تینووی عه‌داڵه‌ت و ئازادی سه‌رنجێكیان به هێزه‌كانی رژیم نه‌دا و به هاویشتنی نارنجهكی سه‌وتی و ده‌ستساز و مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی دیكه، مه‌راسمه‌كه‌ی خۆیان له به‌رچاو هێزه‌كانی رژیم درێژه پێدا و نه‌فره‌ت و بێزاری و تووڕه‌یی خۆیان به‌و هێزانه‌ی رژیم نیشان دا. له ناوچه سه‌ره‌كیه‌كانی شار وه‌كوو مه‌یدانی ستادیۆم و كوره‌ی موسه‌وی و چه‌ند شوێن و شه‌قامی سه‌ره‌كی شار چه‌ندین ئاگری گه‌وره هه‌ڵكرا و خه‌ڵك به ده‌وری ئاگركهوه شایی و هه‌ڵپه‌ركێیان كرد. له به‌رزاییه‌كانی زاڵ به شاریش ئاگرگهلی گه‌وره هه‌ڵكرابوو. ماشینه‌كانی ئاته‌ش نشانی چه‌ند ئاگرێك كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵكرابوون، كوژانده‌وه. به سه‌رنجدان به ئه‌منیه‌تی بوونی شار له لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی رژیم له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و هاتنی ساڵی نوێ، هێزه‌كانی رژیم نه‌یانتوانی پێش به شایی و خۆشی خه‌ڵك بگرن. شایانی باسه مه‌راسمه‌كان تا نیوه‌شه‌و درێژه‌یان كێشا.