سه‌عات ٤ تا ٧ی ئێواره‌ی رۆژی جومعه به هه‌ڵكردنی ئاگرێكی گه‌وره له داوێنی قه‌ڵای حه‌سه‌ن ئاوای سنه، مه‌راسمی نه‌ورۆز به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه به سرودی “نه‌ورۆز” ده‌ستی پێكرد. دواتر چه‌ند وتارێك له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز خوێندرایه‌وه. پاشان بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری گیان به‌ختكردووانی كۆبانی و شه‌نگال و كه‌سانێك كه له جه‌ریانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش گیانیان له‌ده‌ستداوه، ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگییه‌كه به پارچه شێعرێك شكێندرا. ئه‌م مه‌راسمه به هه‌ڵكردنی ئاگر و شادی و هه‌ڵپه‌ڕكێ هاوڵاتیان، درێژه‌ی كێشا.