به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له‌ ئاوایی سیسه‌ر

592t (2)
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌راسمی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی ئاوایی سیسه‌ر و میوانانێك كه‌ له‌ شار و ئاواییه‌كانی دوور و نزیك بۆ پیرۆزبایی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێ هاتبوونه‌ نێو ئه‌و ئاواییه‌، به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه‌‌ هه‌ر وه‌كوو هه‌موو ساڵێك دوانیوه‌ڕۆ به‌ هه‌ڵكردنی ئاگرێك له‌سه‌ر كێوی “قه‌ڵات” له‌ به‌رانبه‌ر ئاوایی ده‌ستپێكرد و پاشان خوێندنی سروودی لاوانی كچ و كوڕ تا نزیكه‌ی ئێواره‌ درێژه‌ی هه‌بوو. دواتر پیرۆزبایی ساڵی نوێ به‌ یه‌كتر و هه‌ستی هاوده‌ردی و راگه‌یاندنی پشتیوانی زۆربه‌ی لاوان و خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌گه‌لێك كه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك ساڵی رابردوویان به‌ ناخۆشی تێپه‌ڕ كردووه‌. له‌ كۆتاییدا مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شایی و هه‌ڵپه‌ركێ خه‌ڵكه‌كه‌ تا نیوه‌ شه‌و درێژه‌ی كێشا.