ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕاوان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، به به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك، رێزیان له ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت. به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، مه‌راسمه‌كه كه له ده‌وروبه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ره‌تا به سرودی ئه‌نترناسیوناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، ده‌ستیپێكرد. له درێژه‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان، به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه سه‌باره‌ت به پێویستیی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد. مه‌راسمه‌كه له نێو شادی و خۆشحاڵی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.