به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی شاهرۆخ زه‌مانی

126q
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی ره‌زبه‌ر، به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری شاهرۆخ زه‌مانی مه‌راسمگه‌لێك له‌ زیندانی ئێوین و گۆڕستانی “وادی ره‌حمه‌ت”ی ته‌ورێز به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عات ١١ و نیوی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بنه‌ماڵه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ دۆستانی شاهرۆخ زه‌مانی له‌ چله‌مین رۆژی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م كرێكاره‌ خه‌باتكاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی ئێران له‌سه‌ر گڵكۆی ناوبراو له‌ گۆڕستانی وادی ره‌حمه‌ت كۆبوونه‌وه‌ و به‌ گۆڵباران كردنی مه‌زاره‌كه‌ی، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد. هاوكات ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی سیاسی زیندانی ئێوین به‌م بۆنه‌وه‌ له‌ به‌ندی ٨ی ئه‌م زیندانه‌ مه‌راسمیان به‌ڕێوه‌برد و یادبیره‌وه‌ری شاهرۆخ زه‌مانی ئه‌م كرێكار جه‌سور و ماندوویی نه‌ناسه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و كۆمۆنیستی ئێرانیان زیندوو راگرت و جارێكی تر له‌سه‌ر درێژی رێگاكه‌ی پێداگریان كرد.