رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی رێبه‌ندان، به بۆنه‌ی ٢٦ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی ئاشكرا بوونی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه له زرێباری شاری مه‌ریوان مه‌راسمێك به‌ڕێوچوو.
مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ده‌ستپێكرد. دواتر بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگیه‌كه به سروودێك شكێندرا. دواتر له‌سه‌ر مسائێل و بارودۆخی سیاسی ئێران و ناوچه قسه و باس كرا. باسی ئه‌وه‌ش كرا كه هه‌ڵسووڕاوانی كومه‌ڵه ده‌بێ زیاتر له نێو خه‌ڵكدا حزووریان بێت. له درێژه‌دا له‌سه‌ر مه‌سائێلی سوریه و عێراقیش قسه و باس كرا. پاشان مه‌راسمه‌كه كه له‌نێو رێوشوێنێكی توندی ئه‌منیه‌تی دا به‌ڕێوه‌چوو، دوای ١٠ ده‌قیقه له نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان و به دروشمی “بژی ٢٦ی رێبه‌ندان رۆژی كۆمه‌ڵه و بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” كۆتایی پێهات.