به‌ڕێوه‌چوونی چالاكی ژینگه‌پارێزی له‌ شاری سه‌قز

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوهكان، ژینگەپارێزانی شاری “سەقز” بە هاوکاریی گرووپی شاخەوانیی “گردەکۆ” لە بەرەبەری هاتنی وەرزی زستاندا هەڵمەتێکی ژینگەپارێزیان بەڕێوە بردووه‌.

شایانی باسه، لەو چالاکییەدا شیفی بن دارەکانی ناوشاریان بڕیوە و نێوشاریان لە زبڵ و خاشاک خاوێن کردووەتەوەهەروەها لەو هەڵمەتە ژینگەییەدا دوو سەد نەمامیان بەمەبەستی پەرەپێدانی دارستان و پاراستنی زیاتری ژینگە چاندووەشایانی باسه، ژینگەوانانی سەقز و گرووپی شاخەوانیی “گردەکۆ” سەرەڕای بەڕێوەبردنی چالاکییەکی ژینگەیی، جەختیان لە کاری هەرەوەزی و هاوکاریی یەکتر کردووەتەوە.