به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی رێزلێنان له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری ده‌ماوه‌ند

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری ده‌ماوه‌ند،  ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١١ی مانگی خه‌رمانان، به‌ بوونه‌ی هاتنی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌و مه‌راسیمه‌ له‌ یه‌كێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ده‌ماوه‌ند و به‌ خویندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، ده‌ستی پێكردله‌ درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا یه‌كێك له‌ به‌شداربووان له‌سه‌ر مێژووی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئه‌رك و چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی حیزب و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كردله‌ به‌رده‌وامیدا چه‌ند سروودی شۆڕشگێڕانه‌ پێشكه‌ش كرا و له‌ كۆتاییدا به‌شدبووان ده‌ستیان كرد به‌ باس و گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌ته‌ گرینگه‌كانی ڕۆژشایانی باسه‌ كه‌ به‌شداربووان دوای ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ئه‌و شاره‌دا ده‌ستیان دایه‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی تراكت.