به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له بانه، ژماره‌یه‌ك له ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، بۆ ڕێزگرتن له ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژن، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌مشاره به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ و یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. پاشان یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به‌م بۆنه‌وه قسه و باسێكی پێشكه‌ش كرد و به‌شداربووان ده‌ستیان كرد به تاوتوێ كردنی ئه‌م ته‌وه‌ره و ده‌ربڕنیی بۆچوونه‌كانیان. شایانی باسه ڕێوڕه‌سمه‌كه دوو كاتژمێری خایاند و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی سهمیمانهدا كۆتایی پێهات.