به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی كرێكار له شاری ‌سلێمانی

دوانێوەڕۆی شه‌ممه‌ ١١ی گوڵان هاوكات له‌گه‌ڵ رێکەوتی ١ی مه‌ی ٢٠٢١ی زاینی، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، لەشاری سلێمانی رێپێوانیك لە سەهۆڵەکەوە بۆ بەردەم باخی گشتی به‌ڕێوه‌چوو.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشداربووان بەدەم وتنەوەی درووشمەكانی ڕۆژی جیهانی كرێكار، لەبەردەم باخی گشتی كۆبوونه‌وه‌ و دوو سروود و هونراوه‌یه‌ك لەلایەن هونەرمەندانی به‌شداربوو پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كراپاشان چه‌ند هه‌ڵسوڕاوی چه‌پ و كرێكاری وتاریان پێشكه‌ش كرد و به‌ خوێندنه‌وه‌ی بڕیارنامه‌ی ڕپێپوانه‌كه‌ كۆتایی به‌م مه‌راسیمه‌ هات.