به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران له‌ شار بانه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانانن كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری بانه‌، ڕێوڕه‌سمێكیان بۆ ڕێزلێنان له‌ ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه‌برد.

سه‌ره‌تا ڕێوڕه‌سمه‌كه‌‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم، ده‌ستی پێكردله درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ دا، یه‌كێك له‌ به‌شداربووان وتارێكی له‌سه‌ر مێژووی سه‌د ساڵه‌ی كۆمۆنیسم و حیزبی كۆمۆنیست، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ڕێزگرتن له‌یادی هاوڕێیانی گیابه‌خت كردوو “فواد مسته‌فا سۆڵتانی، “غۆڵام كه‌شاوه‌رز” و “سدیق كه‌مانگه‌ر، زه‌رووڕه‌تی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كردله‌ كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداربووان باروودۆخی ئێستای ئێران و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد.