به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سم به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز

381w
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له‌ هاوڕێیان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز، رێوڕه‌سمێكیان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ده‌وروبه‌ری كێوی “وه‌نه‌وشه‌‌”ی ئه‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌برد.
رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ راگرتنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگیی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی ئازادیی و سۆسیالیزم ده‌ستی پێكرد. دواتر یه‌كێك له‌ به‌شداربووان قسه‌وباسێكی سه‌بارت به‌ چۆنیه‌تی و زه‌روره‌تی پێكهاتنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران پێشكه‌ش كرد. رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ په‌زیرایی و بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینیی له‌ نێو به‌شداربووان كۆتایی پێكهات.