به‌ڕێوچوونی سیمینارێك بۆ یادی خوێندكارانی شیناوێ له‌ تاران

121y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، به‌ بۆنه‌ی رووداوی خوێندكارانی شیناوێ له‌ زانستگه‌ی ماف و زانستی سیاسی سه‌ربه‌ دانیشگای ته‌باته‌بایی تاران، سیمینارێك به‌ڕێوه‌چوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌و سیمیناره‌دا ئه‌ندامان و خوێندكارانی دانیشگاكان و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانیانی رووداوی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێ به‌شداریان كردبوو. له‌و سمیناره‌دا باس له‌وه‌ كرا كه‌ ده‌وڵه‌ت ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ كاره‌ساتی قوتابیانی مه‌دره‌سه‌ی شیناوێ كه‌ تێیدا زیاتر له‌ ٣٠ خوێندكاری كچ بوونه‌ قوربانی و دوو كه‌سیشیان گیانیان له‌ ده‌ستدا، بكات. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ كرا كه‌ له‌ حاڵی حازردا زیاتر له‌ ٢٥ له‌سه‌دی مه‌دره‌سه‌كانی ئێران ناستانداردن و پێویسته‌ بروخێندرێن و سه‌رله‌نوێ دروست بكرێنه‌وه‌ كه‌ چیتر شاهیدی رووداوی دڵته‌زێنی له‌م چه‌شنه‌ نه‌بین.