به‌ڕێوچوونی كارزاری سه‌رتاسه‌ری له‌ دیفاعی زیندانیانی سیاسی له‌ هۆله‌ند

13
رۆژی جومعه‌ ٢٩ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی حێزبی كۆمونیستی ئێران له‌گه‌ڵ باقی حێزبه‌ چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان، ئاكسیۆنگه‌لێكیان له‌ دیفاعی زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران، له‌ شاره‌كانی “ئامستێردام و لاهه‌”ی هۆله‌ند به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی راپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمونیستی ئێران ـــ واحێدی هۆله‌ند، به‌شداربووان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و پۆستێرگه‌لێك له‌ كرێكارانی زیندانی و زیندانیانی سیاسی هاوپشتی خۆیان له‌گه‌ڵ زیندانیانی سیاسی له‌ زیندانه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند. هه‌روه‌ها رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاوڕێیانی حێزبی كۆمونیستی ئێران و باقی رێكخراو و حێزبه‌ چه‌پ و ئازادیخوازه‌كان له‌ شاری لاهه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پارلمانی وڵاتی هۆله‌ند كۆبوونه‌وه‌ و پێشتیوانی خۆیان له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و زیندانیانی سیاسی له‌ ئێران راگه‌یاند.