به‌ڕێوچوونی مه‌راسمی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ وێسترۆسی سوئێد

61
رۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ بۆنه‌ی رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری “وێسترۆس”ی سوئێد، مه‌راسمێكیان به‌ڕێوه‌برد.به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران واحێدی سوئێد، مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سوخه‌نڕانی هاوڕێ “محه‌ممه‌د كه‌ماڵی” ده‌ستیپێكرد. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاری هاوڕێ “سه‌عید مۆعینی” یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ له‌ مه‌ئمووریه‌تێكی ته‌شكیلاتی گیانی له‌ده‌ستدا، قسه‌ و باسی كرد. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ رێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری هاوڕێ سه‌عید مۆعینی و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و هه‌ڵسووڕاوانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران كه‌ له‌ پێناو ئازادی و سوسیالیزم دا گیانیان به‌ختكردووه‌، كۆتایی پێهات.