به‌ڕێوچوونی مه‌راسمی ٨ی مارس له‌ شاری ئه‌ندیمێشك

560t

به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژن مه‌راسمێك له‌ شاری “ئه‌ندیمێشك” به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌م مه‌راسمه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، كۆمه‌ڵێك له‌ ژنان و پیاوانی حازر له‌م مه‌راسمه‌ كه‌ له‌ شاره‌كانی شووش و ئه‌ندیمێشك هاتبوون، بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات رێزیان له‌ رۆژی جیهانی ژن گرت. له‌م مه‌راسمه‌ مێژووی ٨ی مارس خوێندرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووان له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ مافی ژنان قسه‌ و باسیان كرد. یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ژنانی به‌شداربوو به‌ بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه‌وه‌، به‌یانییه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. دواتر به‌ شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ سروودی “من یك زنم” خوێندرایه‌وه‌. هه‌روه‌ها سوخه‌نڕانی یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری سه‌باره‌ت به‌ رۆژی جیهانی ژن و مه‌سائلی كرێكاری و ژنان، له‌ زومره‌ی به‌رنامه‌كانی ئه‌م مه‌راسمه‌ بوو.