به‌ڵێنی په‌ر‌داختی مه‌زایای كرێكارانی نیروگای ته‌ورێز

607y
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نیروگای “ته‌ورێز”، مودیر عامێلی شیركه‌تی مودیریه‌تی ته‌ولیدی به‌رقی “ئازه‌ربایجانی شه‌رقی” به‌ڵێنی دا كه‌ به‌مزووانه‌، مه‌زایا دواخراوه‌كانی كرێكاران په‌رداخت بكات.
شایانی باسه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی جۆزه‌ردان، زیاتر له‌ ٢٠٠ كرێكاری نیروگای ته‌ورێز، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ خسووسی سازی نیروگای ته‌ورێز و نه‌درانی ٩ مانگ له‌ مه‌زایاكانیان، له‌ ده‌وروبه‌ری شیركه‌تی مودیریه‌تی ته‌ولیدی به‌رقی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخستبوو. جێگای ئاماژه‌یه‌، مودیر عامێلی ئه‌م نیروگایه‌ وێڕای به‌ڵێنی په‌رداختی مه‌زایای دواخراوی كرێكاران، هه‌روه‌ها به‌ڵێنی ئه‌وه‌وشی دا كه‌ هه‌ر چه‌شنه‌ سووره‌ت جه‌له‌سه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ خسووسی سازی نیروگای ته‌ورێز پاش ئاگادار كردنه‌وه‌ی كرێكاران، ئیمزا بكات.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →