به‌یانیه‌ی فێدراسیونی جیهانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس

454t

فێدراسیونی جێهانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان به‌ بڵاوكردنه‌ه‌وی به‌یانیه‌یه‌ك، هاتنی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنی رێز لێگرت.
فێدراسیۆنی جیهانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان سه‌ره‌ڕای به‌خێرهاتن به‌ سه‌رجه‌م ژنانی زه‌حمه‌تكێش، له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی خه‌بات بۆ به‌رابه‌ری ماف و له‌دژی ئێستێسمار و به‌ڕبه‌ڕیه‌تی سه‌رمایه‌داری جه‌ختی كردۆته‌وه‌. فێدراسیونی جیهانی سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ خه‌باته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزۆتنه‌وه‌ی ژنانی كرێكار ئاكامگه‌لێكی گرینگی به‌دواوه‌ بووه‌ و مافگه‌لێكی هه‌ره‌ زۆریان له‌ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ ده‌سته‌به‌ر كردووه‌ و دوای ١٥٨ ساڵ له‌ ١٨٧٥ی زایینی، هه‌ر ئه‌و مافه‌ ئێستا به‌ره‌وڕووی هێرش بۆته‌وه‌ و ئێمه‌ هه‌ر ئه‌م رێگه‌ درێژه‌ پێده‌ده‌ین.