به‌یانیه‌ی پشتیوانی له‌ خه‌باتی كرێكارانی پێترۆشیمی

77
ناونده‌كانی هاوپشتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی له‌ ئیران _ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ پشتیوانیی له‌ زنجیره‌ی مرۆیی خه‌باتی كرێكارانی پێترۆشیمی و مانگرتنه‌كان و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، به‌یانێكی بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانیه‌یه‌دا هاتووه‌ كه‌:”هه‌نگاوی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگی كرێكارانی پێترۆشیمیه‌كان، پێشه‌نگی حه‌ره‌كه‌تێكی هیوا به‌خشه‌ كه‌ ده‌توانێ و ده‌بێ ببێته‌ نمونه‌ی كرێكارانی باقی به‌شه‌كانیش تا له‌سه‌ر ئه‌م به‌ستێنه‌ رێكخستنی سه‌ربه‌خۆ و سه‌راسه‌ریی كرێكاران، سه‌مه‌ره‌ی هه‌بێت. هه‌وڵ و تێكۆشان له‌مبواره‌ ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هه‌ڵسووراوان و رێكخراوه‌ كرێكاری یه‌كانه‌. غه‌فڵه‌ت له‌و ئه‌ركه‌ له‌ ژێر هه‌ر ناوێكدا نه‌به‌خشراوه‌. روون و ئاشكرایه‌ كه‌ رێكخراوێكی له‌م چه‌شنه‌ ته‌نها ده‌توانێ‌ وه‌زعی ئابووریی و ئاموزشی كرێكاران به‌ره‌و باشی ببات، به‌ڵام رزگاریی كرێكاران له‌ چنگ ته‌واوی زنجیره‌كانی نیزامی سه‌رمایه‌داری ناهێنێته‌دی. پێویستی پێكهینانی رێكخراوێكی به‌م ئامانجه‌وه، باسێكی جێاوازه‌ و به‌رده‌وام ئه‌ركێكی سه‌رشانی هه‌موو پێشره‌وانی چینی كرێكاره‌.